Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 18:16

به‌ھۆی ئه‌نفلۆه‌نزای به‌راز 180 که‌س له‌ هیندستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھاووڵاتییانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر
کوردستان TV
100%

به‌ ھۆی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌رازه‌وه‌، ١٨٠ كه‌س له‌ ویلایه‌تی راجستان باكووری رۆژئاوای ھیندستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

میدیاكانی ھیندستان له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌یان گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا، ھه‌زار و ٧٦٦ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز تۆماركراون.

به‌ گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌و ژماره‌یه‌ تا ئێستا، ١٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ھاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھیندستان، ھاووڵاتییانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ رێوشوێنی پێویست له‌ بواری پاكوخاوێنی به‌ ئامانجی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز بگرنه‌به‌ر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.