Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:25

رەبیع بارود به‌ په‌رۆشه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کۆنسێرت له‌ کوردستان

یەكەم جارە لەگەڵ موزیكژەنێكی كورد کار دەكات
کوردستان TV
100%

میوزیكژه‌نی ناسراوی كورد " باسل سه‌باح " سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی نوێترین كاری هونه‌ری خۆیه‌تی كه‌ ئێستا له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌ .

باسل كە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی " هه‌ولێر " ئاشكرایده‌كات نوێترین كاری هونەری بریتییە لە ئامادەكردنی گۆرانییەك بۆ هونەرمەندی ناوداری لوبنانی  " رەبیع بارود " ، ناوی گۆرانییه‌كه‌ " تمایل " ه‌ كه‌ " باسل " خۆی كاری دابه‌شكردنی بۆ ئه‌نجامداوه‌ ، وتیشی رەبیع خۆشەویستییەكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان هەیە، ئارەزووی ئەوەی هەیە كە كۆنسێرتێك لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات ئەگەر هاتوو ئاسانكاری بۆ كرا .

تێكستی گۆرانی تمایل له‌ لایه‌ن " به‌شار مه‌قده‌سی " نووسراوه‌ و له‌ شاری به‌رلین له‌ ستۆدیۆی ئه‌ڤین كاری تۆماركردن بۆ گۆرانییه‌كه‌ كراوه‌ ، هه‌روه‌ها ژمارەیەك موزیكژەنی ناوداری توركیش بەشداریان لەم كارە كردووە لەوانە كەمال، ئیردین و ئیتاج هەروەها بەشێك لە دابەشكردنی كەمانەكەیش لەلایەن موزیكژەن هیلال مەتی كراوە .

باسل سەباح، موزیكژەنێكی ناوداری كوردە، ستۆدیۆیەكی پرۆفیشناڵی لە شاری بەرلینی ئەڵمانیاهەیە، تاوەكو ئێستا چەندین گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی لەوێ بەرهەماکانیان تۆمار كردووە .

جێی باسه‌  " رەبیع بارود " یەكەم جارە لەگەڵ موزیكژەنێكی كورد کار دەكات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.