Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:27

دینا گۆرانییه‌ک به‌ شێوه‌زاری کرمانجی تۆمارده‌کات

وێنه‌گرتنی له‌ سه‌یرانگای وه‌رتێ ئه‌نجامدراوه‌
کوردستان TV
100%

گۆرانیبێژی كورد " دینا " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك به‌ شێوه‌زاری كرمانجی و له‌ ژێر ناوی " تێنا گه‌هه‌م " بڵاوكرده‌وه‌ .

تێكستی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " ئاكام ئاكره‌یی " نووسراوه‌ و " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " یش ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ داناوه‌ ، كاری وێنه‌گرتنی گۆرانییه‌كه‌ له‌ سه‌یرانگای وه‌رتێ ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌رهێنه‌ری ناسراو " محه‌مه‌د جه‌میل " كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ .

ته‌نیا یه‌ك ساڵ ده‌بێت " دینا " ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومێكی گۆرانییه‌ ، هه‌موو كاره‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ه‌ وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.