به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌كه‌م 2018، شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى گه‌شتیاران له شارى ئووتار پرادیش له وڵاتى هیندستان له ڕێڕه‌وی خۆى لایداوه به‌لایه‌نى كه‌م 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 30 كه‌سیش برینداربوون .
به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه ڕووداوه‌كه له هارچاندپور كه 77 كیلومه‌تر له باشوورى شارى لوكناو ڕوویداوه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له‌كاتى چوونه نێو هێماوه بووه، فارگونى بزوێنه‌رى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه سه‌ر به كۆمپانیای فاراكاى نوێ خیرابووه له‌گه‌ڵ 6 فارگونى كه له ڕێڕه‌وى خۆى ده‌رچووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 30 كه‌سیش برینداربوون.
هاوكات تیمى فریاكه‌وتنى ناوچه‌كه به‌زووترین كات گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و هه‌وڵى ڕزگاربوونى گه‌شتیارانیان داوه و ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوچه‌كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ى قوربانیان به‌رز ببێته‌وه.
جێى ئاماژه‌یه هۆى ئه‌و ڕووداوه كوشنده‌یه به گوێره‌ى راپۆرته‌كان نه‌زانراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیمێكى دژه تیرۆریست له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى حكومه‌تى هیندستان نێردراوه بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه و به پێى هه‌واڵێكى میدیاى ده‌نگوباسى (ABP) ڕایگه‌یاندووه، له ئیستادا هه‌وڵى ڕزگار كردن به‌ڕێوه‌یه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.