Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 10:58

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگاداریه‌ک ئاراسته‌ى سه‌رپه‌رشتیاران یاری خوله‌کان ده‌کات

ده‌قى ئاگاداریه‌كه‌ له‌ناوه‌ڕۆك بزانه‌
کوردستان TV
100%


ئاگاداری سه‌رپه‌رشتیارانی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2018/10/14 له‌ كاتژمێر 11:00 ـی به‌یانی به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌، له‌ باره‌گه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.

مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاران ..

1- ته‌مه‌نی سه‌رپه‌رشتیار نابێ له‌ 40 ساڵ كه‌متر و له‌ 65 ساڵ زیاتر بێت.

2- ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ته‌نیا ئه‌م سه‌رپه‌رشتیارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ پارساڵ له‌ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتیاریان كردووه‌.

3- ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی ئاره‌زوویانه‌ له‌ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان بكه‌ن، له‌ ئاینده‌ خولێكی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

4- پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران رۆژی تاقیكردنه‌وه‌، ناسنامه‌ی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی كۆپی ره‌نگاوره‌نگ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ.

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.