Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 00:54

ئیسپانیا.. به‌هۆى لافاو 14 که‌س بوونه‌ قوربانى

خه‌ڵكيان له‌ سه‌ربانى خانووه‌كان و په‌نچه‌ره‌كانه‌وه‌ ڕزگار كردووه‌
ئیسپانیا.. به‌هۆى لافاو 14 كه‌س بوونه‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى روسى، دوێنێ سێشه‌ممه‌ 9ى تشرینى یه‌كه‌م 2018، به‌هۆى بارانێكى به‌خۆر لافاوێك شارۆچكه‌ى ساینت لۆره‌نس دیس كارداساری سه‌ر به‌ شارى ماجۆركا و ده‌ورووبه‌رى نوقمى ئاو كردووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 9 كه‌سى دیكه‌ش بێ سه‌رو شوێن بوون .

به‌ پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى حكومه‌تى ئیسپانیا 2 كه‌سى به‌ریتانى گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێلى ته‌كسى بوونه‌ له‌ كاتێدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیربووه‌ له‌ناو لافاوه‌كه‌. 

تیمى خزمه‌تگوزارى بارى ناكاو له‌ تویتێكدا رایانگه‌یاند: "ژماره‌ى قوربانیان به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى دوێنێ به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ 8 كه‌س، هه‌روه‌ها خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌یان له‌ سه‌ربانى خانووه‌كان و په‌نچه‌ره‌كانه‌وه‌ ڕزگار كردووه‌ و له‌ ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى فریاكه‌وتن هاوكات هه‌وڵى ئه‌وشیان داوه‌ پێوه‌رى زیانه‌كانى ئه‌و شارانه‌ بسه‌نگێنن".

كارمه‌ندانى فریاكه‌وتن به‌دواى بزربووان ده‌گه‌ڕێن و زیاتر له‌ 100 كه‌س له‌ شارۆچكه‌كه‌ ماڵیان پێ چۆل كردوون و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان داخراون به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى لافاوه‌كه‌ و كاره‌با له‌ ناوچه‌كه‌ پچڕاوه‌.

لافاولافاولافاو

 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.