Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:24

له‌ یادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌کردا

خاوه‌نی پێنج ئه‌لبوومی گۆرانی بوو
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 10/10ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی كوردستان گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ئه‌رده‌لان به‌كره‌.

هونه‌رمه‌ند  ئه‌رده‌لان به‌كر له‌ ساڵی 1967 له‌ گه‌ڕه‌كی خانه‌قا له‌ هه‌ولێر له‌دایك بووه‌ و رۆژی 10/10/2009، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوید كۆچی دوایی كرد، دوای چوار رۆژیش ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه‌ كوردستان و له‌ هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا

هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان بكر خاوه‌نی پێنج ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ پێزه‌  وه‌كو گۆرانی ..كچی گاور،  به‌ینۆ به‌ینۆ،  زۆر ده‌ترسم و چه‌ندانی تر

 شایانی باسه‌ ئه‌رده‌لان به‌كر له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵی چووه‌ شاخ و بووه‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی رزگاریخوازی كوردستان و دوای دوو ساڵیش له‌ راپه‌ڕینی به‌هاری 1991، له‌ساڵی 1993 چووه‌ سوید و تا كۆچی دوایی، هه‌ر له‌و وڵاته‌ بوو..

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.