Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:36

25 هونەرمەند به‌شداری پێشانگایه‌ک ده‌که‌ن

ئاشنایەتی بە فێرخوازانی ناوەندە هونەرییەکانی کوردستان ده‌دات
کوردستان TV
100%

پێشانگای وەرزی سێیەمی هونەرمەندانی مۆدێرنی کوردستان بە به‌شداری 25 هونەرمەند لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و عێراق لەهۆڵی میدیای شاری هەولێر كرایەوە .

هەروەها هونەرمەندان بەشێواز و قەبارە و بابەتی جیا جیای هونەری و بەیەک بەرهەم یا زیاتر بەشدارییان کردووە . 

مەبەست لە ڕاگەیاندنی پلاتفۆرمی هونەری مۆدێرن و هاوچەرخی 2018 لەلایەن هاوکار گرووپ لەسەرەتای ئەمساڵەوە ، گرنگیدان و کۆکردنەوەی بەرهەمی مۆدێرن و هاوچەرخە و لەداهاتووێکی نزیکدا لەموزەی هونەری مۆدێرن کۆدەکرێنەوە و نمایش دەکرێن .

ئەم پلاتفۆرمە ئاشنایەتی زیاتر دەدات بە فێرخوازانی ناوەندە هونەرییەکانی کوردستان و لەنزیکەوە بەرهەمەکان دەبینن.

 شایەنی باسە پێشانگاکە دوو ڕۆژی خایاند و لە ڕێوڕەسمێکی شایستەشدا ڕێزلێنانی بەشداریکردن بە هونەرمەندانی شێوەکار بەخشرا .

ئاماده‌كردنی : سامی كاكه‌

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.