Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:22

25 ته‌ن قه‌یسی ووشک که‌شیاو نه‌بوو بۆ خواردن ره‌وانه‌ى ئێران کرایه‌وه‌

له‌ ڕاگه‌یاندراوی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ
کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11 ى 10 ى 2018 ، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردیته‌وه‌ ، بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ڕایده‌گه‌ێنێت ، بڕێکى زۆر قەیسى ووشک لەپاش دەرنەچوونى لە پشکنین دەگەڕێنڕێتەوە بۆ ووڵاتى ئێران 

بەروارى ١٠-١٠-٢٠١٨ لەپاش ئەوەى لەلایەن کارمەندانى بنکەى یەکەى پشکنینى خۆراکى باشماخەوە پشکنین بۆ بارێک قەیسى ووشک ئەنجامدرا کە بڕەکەى بریتى بوو لە (٢٥٣٠٠) بیست و پێنج تەن و سێ سەد کیلۆگرام، لەپاشادا دەرکەوت کە ئەو بارە قەیسیە کرمى تێدابووە و شیاو نیە بۆ بەکارهێنان،دواتر بە پێکهێنانى لیژنەیەک بڕیارى گەڕاندنەوەى ئەو بارە قەیسیە درا و گەڕێنرایەوە بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران .

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.