Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 16:10

ئه‌و خواردنانه‌ی منداڵ زیره‌ک ده‌کات

یه‌ك موز ده‌خۆن به‌دوورن له ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی
کوردستان TV
100%

خواردنی باش ئه‌و خواردنه‌یه كه ئاستی وزه زیاد ده‌كات، توانا و به‌رگری به‌هێز ده‌كات، منداڵ زوو گه‌شه ده‌كات و به‌هێز و ته‌ندروست ده‌بێت گرنگترین ئه‌و خواردنانه‌ش بریتین له:

شیر

سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی باشی تێدایه بۆ منداڵ، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی كالیسیۆم و پرۆتین و مه‌گنیسیوم و فوسفۆر، شیر له پروتینه یه‌كه‌مه‌كانه كه به ئاسانی ده‌ست ده‌كه‌وێت.

هێلكه

سپێنه‌ی هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین(B2-B6-D) ، هه‌روه‌ها برێكی زۆر زینك و مس و ئاسنی تیدایه، به‌ڵام زه‌ردێنه‌ی هێلكه سودی زیاتره له سپێنه‌كه‌ی، چونكه كالیسیۆمی زۆری تێدایه.

ماسی سه‌له‌مون

ئه‌و پروتینه‌ی كه له ماسی سه‌له‌موندا هه‌یه زور به ئاسانی هه‌رس ده‌بیت، به‌خێرای ده‌توێته‌وه له له‌شتدا ١٠٠ گرام سه‌له‌مون ٢٠ گرام پروتینی تێدایه، ده‌وله‌مه‌نده به ئومیگا-٣،هه‌روه‌ها برێكی زور ئاسن و كالیسیوم و فوسفور و ڤیتامین (A-B) تێدایه.

چه‌ره‌سات

یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خواردنه ئاسانه‌كان كه زۆر باشن بۆ منداڵ به‌تایبه‌ت له به‌یانیاندا، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئوستورالی ده‌ڵێن كه ژماره‌یه‌كی زور منداڵ خۆشبه‌ختانه حه‌زیان له خواردنی چه‌ره‌ساته كه برێكی زۆر مادده‌ی ئاسن و زین و سۆدیۆمی تیدایه، ده‌وله‌مه‌نده به ڤیتامین (E) كه‌وا له منداڵ ده‌كات به خێرای گه‌شه‌ بكات.

توو (شاتوو)

تووه ره‌شه و شاتوو و شلیك، مادده‌یه‌كی وزه‌ی زۆریان تێدایه كه توانا به منداڵ ده‌به‌خشێت، به‌تایبه‌ت خواردنی دوای وه‌رزش كردن سودێكی زۆر باشی هه‌یه‌.

مۆز

مادده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نی فۆسفۆره گرنگترین سه‌رچاوه‌ی "فایبه‌ره‌"، به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌ی كه‌ له زانكۆی له‌نده‌ن كراوه ده‌ڵێن ئه‌و منداڵانه‌ی كه رۆژی یه‌ك موز ده‌خۆن به‌دوورن له ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی.

گێزه‌ر

ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسید و ڤیتامین (A) و ریشالی فایبه‌ری، خواردنی ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه لهده‌مه‌وه ده‌چنه ناو له‌شی مرۆڤ، به‌هۆی ڤیتامین (A) تێیدا، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی چاو و جوانكردنی پێست.

سپێناخ

خواردنی سپێناخ سودێكی باشی هه‌یه بۆ منداڵ، برێكی زۆر مادده‌ی ئاسن و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مه‌نگه‌نیز و فایبه‌ر و ڤیتامین (K-B6-A) تێدایه.

پاقله‌مه‌نی

پاقله‌مه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاسن و پرۆتین، برێكی زۆر ڤیتامینی تێدایه كه یارمه‌تیده‌ره له باشكردنی توانای مێشك.

سه‌وزه‌واته‌كان

برێكی زۆر مادده‌ی تێدایه كه كارده‌كاته سه‌ر توانای ته‌ركیزی منداڵ، رێژه‌یه‌كی زۆر كاربۆهێدراتی تێدایه كه ده‌وله‌مه‌نده به فایبه‌ر.

سه‌رچاوه‌/ زانیاری گشتی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.