Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 00:58

کات و شوێنی دووه‌م دیداری تره‌مپ و پوتین ئاشکرابوو

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكرایكرد
كات و شوێنی دووه‌م دیداری تره‌مپ و پوتین ئاشكرابوو
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دووه‌م دیدار و چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆكۆماره‌كانی رووسیا و ئه‌مریكا له مانگی داهاتوودا و له‌‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ئه‌نجام بدرێت.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌ری به‌شداری هه‌ردوو سه‌رۆككۆماری رووسیا و ئه‌مریكا له‌ رێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كه له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا و دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه‌ له‌و شاره‌ كۆببنه‌وه‌.  

بڕیاره‌ رێوڕه‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی كۆتاییهاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی رۆژی یازده‌ی مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ و له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌بچێت.

هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی ریانووستی له‌سه‌ر زاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری رازی بوونی واشنتۆن به‌ به‌شداربوونیان له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌ی پاریس، ئه‌وا باوه‌شی رووسیا به‌رووی گفتوگۆكاندا كراوه‌یه‌ و ئه‌وان ئاماده‌ن واشنتۆن كات و شوێنی ئه‌و دیداره‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ دیاری بكات. 

له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی، ئه‌م دیداره‌ به‌ دووه‌مین دیداری نێوان سه‌رۆكه‌كانی ئێستای رووسیا و ئه‌مریكا داده‌نرێت.  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.