Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:20

تورکیا قه‌شه‌ ئه‌مریکییه‌که‌ى ئازاد کرد

پێشتر دادگاى ئیزمیر داوای 35 ساڵ زیندانی دەکرد
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12/10/2018، بە بڕیاری دادگای ئیزمیر، قەشە برۆنسنی ئەمریکی ئازادکرا.

ئەندرۆ برۆنسنی تەمەن 50 ساڵ، تۆمەتەکانی "تیرۆر و سیخوڕیکردن"ـی درابووە پاڵ و داواکاری گشتی ئیزمیر داوای نزیکەی 35 ساڵ زیندانی دەکرد.

هەروەها، تورکیا قەدەغەی دەرچوون بۆ دەرەوەی وڵاتی لەسەر قەشە ئەمریکییەکە هەڵگرت و ئێوارەی ئەمڕۆ دوای کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی، ئازادکرا.

کاتژمێر 06:30ـی بەیانی ئەمڕۆ 12-10-2018، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەگرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی تووند، قەشە ئەندرۆ برۆنسن، کە ماوەی دوو ساڵ لە ئیزمیر دەستبەسەر بوو، بۆ جاری چوارەم رەوانەی دادگای سزا قورسەکانی ناوچەی عەلی ئاغا کرد. 

پێشتر ئەمریکا دەستگیرکردنی قەشە برۆنسنی بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە وەسف دەکرد، چەندین جاریش داوای ئازادکردنیان کردبوو. 

سووربوونی تورکیاش لەسەر ئازادنەکردنی برۆنسن وایکرد، لە دوو مانگی رابردوودا واشنتن هەندێک سزا بە سەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت و ئەوەش کاریگەری لەسەر تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كان و ئابووری تورکیا هەبووە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.