له یه‌كه‌مین هه‌ڵوێستی خۆیدا، دۆنالد تره‌مپ پێشوازی له بڕیاری ئازادكردنی قه‌شه بره‌نسن كرد و هیوای خواست به زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه ولاته‌كه‌ى.
تره‌مپ دووپاتی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا شێلێگرانه كاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی قه‌شه بره‌نسن كردووه و ده‌ڵێت" بیر و نوێژه‌كانم له‌گه‌ڵ قه‌شه بره‌نسنه، هیوادارین به زوویی و سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه".
ئه‌مڕۆ چواره‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی قه‌شه بره‌نسن له شاری ئیزمیر به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا دادگا بڕیاریدا سێ ساڵ زیندانی بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر بووه، ماوه‌كه‌ی بۆ هه‌ژماركراوه، به‌و جۆره‌ش ئازاد ده‌كرێت.
قەشە ئەندرۆ بره‌نسن، لە ساڵی 2016 بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ گرووپی فەتحوڵڵا گولەن و پەکەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە دەستگیر کراوە.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و قه‌شه‌یه‌ش، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه و گرژییه‌كی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره و وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا، بۆ باشتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.