Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:49

سامسۆنگ گالاکسی A9 یه‌که‌م مۆبایلی هه‌ڵگری چوار کامێرا

توانای پێنج مێگاپێكسڵی هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

به‌ فه‌رمی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژیدا، كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشت راستكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌ بوونی چوار كامێرا ده‌كرد له‌ مۆبایلی Samsung Galaxy A9، 2018.

مۆبایه‌له‌ هۆشمه‌نده‌كه‌ی سامسۆنگ هه‌ڵگری چوار كامێرای تایبه‌تمه‌ندی زۆر به‌رزه‌ له‌ دواوه‌ و هه‌ریه‌كێك له‌م كامێرایانه‌ فرمانی جیاواز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و جوانی زیاتر به‌ وێنه‌كان ده‌ده‌ن!

كامێراكان به‌م جۆره‌ دابه‌ش كراون:

كامێرای یه‌كه‌م :توانای هه‌شت مێگاپێكسڵی هه‌ڵگری هه‌سته‌وه‌ری پانی ته‌واوه‌ كه‌ له‌ توانایدا تاوه‌كوو ١٢٠ پله‌ وێنه‌ بگرێت.

كامێرای دووه‌م: توانای ده‌ مێگاپێكسڵی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی تێلی فۆتۆ لێنزه‌ كه‌ توانای زووم كردنی دووهێنده‌یه‌

كامێرای سێیه‌م: توانای ٢٤ مێگاپێكسڵی هه‌یه‌ و وه‌ك كامێرای سه‌ره‌كی كار ده‌كات

كامێرای چواره‌م:توانای پێنج مێگاپێكسڵی هه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ تواناكه‌ی كه‌متره‌ له‌وانی تر، به‌ڵام زیاتر بۆ كاری نزیك به‌كاردێت وه‌ك په‌خشه‌ راسته‌وخۆكان و وێنه‌ نزیكه‌كان

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.