Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:19

تره‌مپ : بۆ ئازادکردنی قه‌شه‌ برۆنسن هیچ رێککه‌وتنێکمان له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجام نه‌داوه‌

رۆژی شه‌ممه‌ له‌ كۆشكی سپی ده‌بێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، رۆژی شه‌ممه‌ قه‌شه‌ برۆنسن له‌ كۆشكی سپی ده‌بێت. ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ هیچ شتێكه‌وه‌ نییه‌. هیچ رێككه‌وتنێكمان ئه‌نجامنه‌داوه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: هه‌واڵێكی خۆشمان هه‌یه‌. قه‌شه‌ ئاندرو برۆنسن له‌ توركیاوه‌ سواری فڕۆكه‌ بووه‌. ئه‌وه‌نده‌ی من ده‌زانم دۆخی باشه‌. به‌ ئه‌گه‌ری زۆر به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین له‌ ئه‌ڵمانیا لاده‌دات. به‌ ئه‌گه‌ری زۆر، رۆژی شه‌ممه‌ له‌ كۆشكی سپی ده‌بێت. ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ هیچ شتێكه‌وه‌ نییه‌. هیچ رێككه‌وتنێكمان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.