Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:11

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی، ساڵیادی ڕادیۆی دهۆک پیرۆز ده‌کات

ئومێدەوارین لەسەر پەیامی راست و دروستی نەتەوەیی و نیشتمانیتان بەردەوام بن
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی (۲٦)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دهۆك ئه‌مه‌ ده‌قه‌یه‌كه‌یه‌تی:

بەڕێزان/بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی رادیۆی دهۆك

بەبۆنەی (۲٦)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و سەرجەم بیسەرانی رادیۆ ئازیزەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین لەسەر هەمان ئاراستە و پەیامی راست و دروستی نەتەوەیی و نیشتمانیتان بەردەوام بن و لە هەموو روویەكەوە  هەنگاوی باشتر بنێن.

رادیۆی دهۆك، وەك ئێزگەیەكی ناوخۆیی كوردستانی، خودان پەیامێكی روون و ئاشكرایە لە پێناو خزمەتكردنی بواری میدیاوكولتوری نەتەوەییمان و زیاتر قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان لەو دەڤەرە ئازیزەدا.

لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنی هەوڵ و كۆشش و ماندووبونتان، پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر پێشكەوتنی رادیۆكەتان دووپات دەكەینەوەوئومێدەوارین شانبەشانی كەناڵ و دەزگاكانی دیكەی میدیایی بەرهەم ودەسكەوتی زیاتر بخەنەوە و بەردەوامبن لە بەجێگەیاندنی ئەركی پیرۆزتان بۆ پاراستنی دەسكەوتەكانمان  و بەدیهاتنی سەرجەم مافە رەواكانی گەلەکەمان.

جارێكی دیكە بەرز و پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی دهۆك، هەمیشە سەرکەوتووبن..  

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
13/10/2018

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.