Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:58

پۆله‌ندا پێشانگایه‌ک بۆ هونه‌رمه‌ندای کورد ده‌کاته‌وه‌

به‌ 20 تابلۆی ره‌نگاو ره‌نگ به‌شداریان كرد
کوردستان TV
100%

له‌ ژێر ناوی " سیمبولیزمی ڕەنگەكانی كوردستان "  لە شاری كراكۆڤ له‌  وڵاتی پۆڵەنداپێشانگایه‌كی تایبه‌ت بۆ  حەوت لە هونەرمەندانی كوردستان كرایەوە ، كە لەلایەن ڕۆتاری كلوبی نێودەوڵەتی، فۆت- پیێنكنا فۆتۆگرافیا، و دۆمپۆلۆنی ڕێكخرابوو .

سەرپەرشتیاری ئەم پێشانگایە " زیاد گەردی " ئاشكرایده‌كات  كه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ پیشانی جیهان بده‌ن كه‌ كوردستان شوێنی فرەڕەنگی و پێكەوە ژیان و ئارامیە ڕەنگەكانی كوردستان پەیامی ئاشتی و جوانی كوردستانی هەڵگرتووە .

وتیشی پەیام لەکردنەوەی ئەم پێشانگایەدا زیاتر ناساندن و پیشاندانی ئاستی ڕەنگ و هونەری كوردی بەئەورووپیەكان و پۆڵەندیەكان بوو، کە کوردیش خاوەن هونەرێکی ڕەسەن ودێرینە و نەخشاندنی تابلۆ ڕەنگیەكانی هیچ لەئاستی هونەری كۆمەڵگا پێشكەوتووەکان نزمتر نیە .

هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌یانه‌وێت له‌ رێگای ئه‌م پیشانگایه‌وه‌ به‌ جیهان بڵین كە کوردستان شوێنی فرە ڕەنگی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەیە و هەروا بەفرەرەنگیش دەمێنێتەوە، ڕەنگەكانیش پێکەوە ئارامی و ئاشتی و جوانیەكی لە ڕادەبەدەر بە مرۆڤ دەبەخشێ، هەربۆیەش ناونیشانی پێشانگاکەیان ناونابوو "سیمبولیزمی ڕەنگەكانی كوردستان' كە هەر ڕەنگەو هێمای بەشێکی ژیانی كوردستانی هەڵگرتبوو .

ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پیشانگایه‌ " گه‌ردی " ده‌لێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هونەر لەلای خەڵکی ئەم وڵاتە نرخ و بەهایێکی زۆر بەرزی هەیە هەروەها زۆر رێز لەكلتور و هونەری گەلانی تر دەگرن .

پۆلەندا وڵاتێکە دامەزراوەی هونەری زۆری هەیەو هونەری كوردیش بەهەموو بەشەکانیەوە لای ئەوان بایەخی خۆی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا تاڕادەیەك كەلتووری پۆلەندی جیا لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپی نزیکە لە کەلتووری كوردی .

جێی باسه‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌م پیشانگایه‌دا به‌ 20 تابلۆی ره‌نگاو ره‌نگ به‌شداریان كرد .
 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.