گۆرانیبێژی كوردی رۆژههڵاتی كوردستان " فەرھاد بەزلە " نوێترین كلیپی خۆی له ژێر ناوی (نابینی نابینی) بڵاو كردەوە.
ئهم گۆرانییه تێكست و ئاوازەكەی فولكلۆرە ، بەڵام " فەرھاد بەزلە " بە بەرگێكی نوێ و ستایلێكی تازە گۆرانییەكەی گوتووتەوە ، شۆڕشڤان شیرۆ كاری دەرھێنانی بۆ كلیپەكە كردووە، ھەروەھا خاتوو sylvia bazle كاری پرۆدیوسەری كلیپەكەی كردووە .
بەزلە ئاشكرایدهكات ھەمیشە بەرھەمەكانی خزمەتی بەزمانی كوردی و زاراوی كەلھوری و رۆژھەڵات كردووە، بۆیە وەك ھونەرمەندێكی گۆرانیبێژ ویستوویهتی ئەو زاراوەیە زیندوو بكاتهوه ، وتیشی كاركردن بۆ بەرھەمی ھونەری رەسەنی كوردی ماندووبونێكی زۆری دەوێت، بۆیە ئەم جارەش بە ماندووبوونێكی زۆر بەرھەمێكی نوێی بڵاو كردەوە .
ئهم گۆرانیبێژه لە چەند ساڵی رابردوودا وەك باشترین گۆرانیبێژی كورد بۆ دوو ساڵ لەسەر یەك لە چەند ڤێستڤاڵێ جیهانی هەڵبژێدرا ، لەوانە (Big Apple Music Awards)، دادوەرانی ئەو فێستیڤاڵی جیهانییە لەسەر بنەمای ئەوەی بەرهەمەكە بینەرێكی زۆری هەبێت و زۆریش بڵاوبووبێتەوە گۆرانیبێژەكان هەڵدەبژێردرێن ، ئهویش لە نێو 30 هونەرمەند كە كاندید بوون بۆ ئەو خەڵاتە هەڵبژێردرا
.
هەروەها لە ساڵی 2015 فەرهاد بەزلە لە فێستیڤاڵی جیهانی (Big Apple Music Awards) وەك گۆرانیبێژێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ، بەشداری كرد و وەك باشترین گۆرانیبێژی كورد بۆ ساڵی ٢٠١٥ هەڵبژێردراو بەهەمان شێوەو لە فێستیڤاڵێكی هاوشێوەدا بەناوی DAF Bama Music Awards وەك باشترین گۆرانیبێژ هەڵبژێردراوە.
فەرھاد بەزلە خەڵكی شاری (كرماشان) ی ڕۆژھەڵاتی كوردستانە ، وەك گۆرانیبێژێكی كورد بەشداریی چەندین فێستیڤاڵی جیھانی كردووە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.