خواردنی چه‌ند جۆره خۆراكێك به به‌رده‌وامی، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له بۆنخۆشكردنی ده‌م و هه‌ناسه، و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ده‌بنه هۆی دروستبوونی بۆنه‌كان.
ماڵپه‌ڕی fatafeat ئاماژه‌ی به پێنج جۆری خواردن كردووه، گه‌ر گرنگی به‌خواردنیان بدرێت ڕۆژانه ئه‌وا كاریگه‌رییان ده‌بێت له كۆتاییهێنان به بۆنی ده‌م.
ماست و شیر:
به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كان كه به‌كتریای سوودبه‌خش و ڤیتامین Dیان تێدایه، له توانایاندایه بۆنی ناخۆشی ده‌م كه‌مبكه‌نه‌وه.
چای سه‌وز:
چای سه‌وز مادده‌ی بۆلیفینۆلی تێدایه كه یارمه‌تیده‌ره له بۆنخۆشكردنی هه‌ناسه، ڕێگریكردن كلۆربوونی ددان، و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه كه تووشی ده‌م ده‌بن.
بیبه‌ری سوور:
بیبه‌ری سوور به یه‌كێك له خۆراكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داده‌ندرێت به ڤیتامین C، كه كاریگه‌ری هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ده‌م و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی ئه‌و بۆنه ناخۆشه.
سێ‌و:
ده‌م پاكده‌كاته‌وه پاش خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه بۆنێكی ناخۆشیان هه‌یه.
سه‌وزه گه‌ڵاییه‌كان و گژوگیا:
سه‌وزه‌ی وه‌ك ( مه‌عده‌نوس، ڕیحانه، جه‌رجیر، كاهو، نه‌عنا، دارچین) یارمه‌تیده‌رن له كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی ده‌م.
سه‌رچاوه/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.