سەرۆككۆماری ئێران، گوتی: ئەمەریكا دەیەوێت ده‌سه‌ڵات بگۆڕێت. ئیدارەی ئێستای ئەمریكا، نەیارترین ئیدارەیە دژی كۆماری ئیسلامی ئێران لە 40 ساڵی رابردوودا.
له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن پێشكه‌شیكرد، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: له 40 ساڵی رابردوودا ئه‌مریكا ئیداره‌ی وه‌ك ئێستا نه‌بووه كه ئه‌وه‌نده دژایه‌تی ئێرانییه‌كان و كۆماری ئیسلامی بكات، جاران یه‌ك كه‌س دوژمنایه‌تیی ده‌كرد و ئه‌وانی دیكه نه‌رمتر بوون، ئێستا هه‌موویان یه‌كیان له‌دژی تاران یه‌كیانگرتووه.
حه‌سه‌ن روحانی ئه‌مریكای به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ده‌رونی و ئابووری له‌دژی ئێران تۆمه‌تبار كرد و وتی ئه‌مریكا باوه‌ڕ به شه‌رعیه‌تی كۆماری ئیسلامی ناكات كه ده‌توانێت گۆڕانكاری له سیستمی ده‌سه‌ڵاتدا بكات، بۆیه كه‌مكردنه‌وه له به‌های شه‌رعه‌یه‌تی حوكمڕانی له ئێران ئامانجی كۆتایی ئه‌مریكایه و واشنتن ده‌یه‌وێت سیستمی حوكمڕانی له تاران بگۆڕێت.
ڕاشیگەیاند: ئەمەریكا وا دەزانێت سعودیە جێگەی هەناردەی نەوتی ئێران پڕبكاتەوە. بەڵام نەوتی ئێران ئێستا بە 80 دۆلار زیاتر دەفرۆشرێت و ئەگەر هەناردەش بۆ نیوە كەمبێتەوە، هەمان داهاتی پێشومان دەستدەكەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.