بڕایان هۆك سه‌رۆكی گروپی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران كه ئه‌م گروپه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێكهاتووه له زنجیره سه‌ردانێكدا بۆ هیندستان و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وڕوپیی، هه‌وڵده‌دات تا هاوپه‌یمان و دۆستانی ئه‌مریكا له ورده‌كاریی و سزاكانی كڕینی نه‌وتی ئێران ئاگادار بكاته‌وه.
هیندستان یه‌كێك له كڕیاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وتی ئێرانه و دوای ئه‌ویش چین گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێرانه و حكومه‌تی ئه‌مریكا ئامانجی هه‌یه هیندستان و وڵاتانی دیكه ئامۆژگاریی بكات تا به‌ته‌واویی كڕینی نه‌وت له ئێران رابگرن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان هیندستان نیازی هه‌یه كڕینی نه‌وت له ئێران به‌شێوه‌ی قۆناغ به قۆناغ كه‌مبكاته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به رێژه‌ی كڕینی نه‌وتی ئێران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هیندستانه‌وه دیاره.
قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كه بانكی ناوه‌ندیی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها رێگریی ده‌كات له ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌م وڵاته به تۆڕی سوییفت ( زانیارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕه داراییه‌كانی نێوان بانكه‌كانی جیهان).
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.