به‌پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، شه‌وى رابردوو بارانێكى زۆر له باشوورى وڵاتى فه‌رەنسا له ناوچه‌ى ئودى باریووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 2 كه‌س شوێن بزربوونه و 6 كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
شه‌وى رابردوو باران بارینى چه‌ند مانگێك ته‌نها له ماوه‌ى 2 كاتژمێر له ناوچه‌ى ئودى له باشوورى وڵاتى فه‌ره‌نسا باریووه و زیانێكى ماددى و مرۆیی لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئاستى ئاوى یه‌كێك له رووباره‌كان بۆ 6 مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئالان سیریون حاكمى ناوچه‌ى ئودى بۆ (BFM) رایگه‌یاند: هه‌ندیك له خه‌ڵكانى ناوچه‌كه رێگه‌یان لێ گیراوه و له سه‌ربانى ماڵه‌كانیانن پێویسته فڕۆكه به‌كاربێنین بۆ ڕزگار كردنیان و چونكه ئێمه ناتوانین به‌له‌م به‌كاربێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزى ئاوه‌كه زۆر به‌هێز و مه‌ترسیداره.
هاوكات فڕۆكهوانانى فریاكه‌وتن چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌ش و هه‌وا روونتر بێت تا بتوانن به هاناى خه‌ڵكییه‌وه بڕۆن و ڕزگاریان بكه‌ن، سه‌دان كارمه‌ندى ئاگر كوژێنه‌وه دوێنى شه‌و لهرێگاى ته‌له‌فۆنه‌وه وه‌ڵامى زیاتر له 250 هاووڵاتیان داوه‌ته‌وه و رێنمایى پێویستیان پێ داون، هه‌روه‌ها له ماوه 5 كاژێردا 15 بۆ 16 سانتیمه‌تر باران باریوه.
له هه‌ندیك له دێهاته‌كانى ده‌ورووبه‌رى ناوچه‌كه‌دا به‌رزى باران گه‌یشتووه‌ته په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كان و تا ئێستا به‌پێى ئاماره سه‌ره‌كییه‌كانى وڵاتى فه‌ره‌نسا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 كه‌سیش شوێن بزرن .
ئالان سیریون حاكمى ناوچه‌ى ئودى گوتى: خه‌ڵكیمان ئاگادار كردۆته‌وه كه له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و هه‌روه‌ها ناوچه‌ى پیزنس له هاووڵاتیان چۆڵكراوه.
پێ ده‌چێت ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جارێكى تر ئاستى ئاو به‌رزبوونه‌وه به خۆیه‌وه ببینى، به‌هۆى ئه‌و باران بارینه زۆره‌وه قوتابخانه و رێگاكان گیراوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.