Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:19

فرمێسک مسته‌فا " چه‌کی ژن " بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌بات

بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٣ ساز کرا
کوردستان TV
100%

ماڵی شانۆیی  theater trii_bühne دووەمین چالاکیی خۆی لە  شاری شتووتگارت لە وڵاتی ئەڵمانیا بە بەشداری چەندین وڵات و چەند گرووپێکی شانۆیی ئەو وڵاتە ساز دەکات و، ماوەی یەک هەفتەش دەخایەنێت .

ھونەرمەندی ناسراوی کورد " فرمێسک مستەفا " بۆ دووه‌م جاریه‌تی به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه‌ ده‌كات و بۆ ئه‌مسالیش به‌ شانۆنامه‌یه‌ك له‌ ژێر ناوی " چه‌كی ژن " به‌شداری فێستیڤاله‌كه‌ ده‌بێت ، کە خۆی نووسەری بەشێکی شانۆنامەکەیه‌ و باس لە ئەزموونی خۆی دەکات لە منداڵیه‌وه‌ تا گەورەبوونی لەگەڵ چەک، وەک ژنە کوردێک .

فرمێسك ئاشكرایده‌كات ، دوو ساڵ لەمەوبەر بە شانۆنامەی " تەنانەت لەم تەمەنەیشمدا بە نهێنی جگەرە دەکێشم "، کە لە نووسینی نووسەری جەزائیری ( ڕەیحان)ـە بوو بەشداربووم، كه‌ نووسەرەکە خۆیشی ئامادە بوو لە فێستڤاڵەکەدا كه‌ لە دەرهێنانی ئێدت کۆربەر بوو.

ئەم فێستڤاڵە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٣ ساز کرا، ئێستاش بووەتە دوو ساڵ جارێک و چەندین بەرھەمی بەپێزی ئەو دوو ساڵەی شانۆ لەخۆوە دەگرێت .

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.