گۆرانیبێژی كورد " یه‌ریڤان نوره‌دین " به‌م نزیكانه له ژێر ناوی " بێ وه‌فا " دووه‌مین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
گۆرانی " بێ وه‌فا " تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن " نزار ناشاد " نووسراوه و كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه له شاری سلێمانی له لایه‌ن " دیار كوردۆ " ئه‌نجامدراوه ، سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه كۆتایی پێهاتووه و بریاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا له نێو تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبكرێته‌وه .
ئه‌م گۆرانیبێژه له شاری سلێمانی له ساڵی 1991 له دایك بووه ، له ساڵی 2016 یه‌كه‌م ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بەھۆی بەشداریکردنی لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای گەردەلوول، ناوبانگی ھونەری پەیدا کرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.