Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:43

ره‌وه‌ند به‌ 4 فۆتۆ به‌شداری له‌ پێشانگایه‌ک ده‌کات

هەفتەی داهاتوو گەورەترین پێشانگا لە ئەڵمانیا ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%


فۆتۆگرافەری کورد " ڕەوەند جەواد " ، بە چوار فۆتۆ، کە گوزارشتن لە ژیانی ئاوارە ئێزدیەکانی شەنگال لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ، به‌شداری له‌ پێشبركێیه‌ك له‌ بواری فۆتۆگرافی ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن ئینستیتیوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست رێكخراوه‌ .

ڕەوەند ئاشكرایده‌كات ، پێش دوو ڕۆژ بە ئیمەیڵێک پیرۆزبایی بردنەوەی خەڵاتی سێیەمی لەو پێشبڕکێیە پێگه‌یشتووه‌ ، وتیشی ئینستیتوتی ناوبراو داوەتی ئەمریکایان کردووه‌ بۆ مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو، کە لە ئیڤێنتێکدا لە حەوتی نۆڤەمبەر فۆتۆکان نیشان دەدرێن و خەڵاتەکان دابەش دەکرێن .

ڕەوەند جەواد له‌ ساڵی 1986 له‌ هه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ ، سەرەتا ڕۆژنامەوانی هونەری بووە و دواتر لە 2009 دەستی بە کاری فۆتۆگرافی کردووە ، و تا ئێستا حەوت پێشانگای تەنیا لە ئەڵمانیا کردووەتەوە ، بریاره‌ هەفتەی داهاتوو گەورەترین پێشانگای لە فێستیڤاڵی کولتووریی ناوچەی ڤایکەسهایم لە ئەڵمانیا بکرێتەوە .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.