Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:36

پێگەی "یوتیوب" داوای لێبووردن دەکات لە بەکارهێنەرانی بەهۆی لەکارکەوتنی پێگەکە

لەئێستادا کاردەکەین لەسەر ئەو لەکارکەوتنە تەکنیکییە
کوردستان TV
100%

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئۆکتۆبەر، پێگەی "یوتیوب" لەسەر هەژماری فەرمی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" داوای لێبووردنی کرد لە بەکارهێنەرانی لەسەرتاسەری جیهان، پێگەکە ئاماژەی بەوە کرد، لەئێستادا کاردەکەین لەسەر ئەو لەکارکەوتنە تەکنیکییە کە بەشێوەیەکی لەناکاو پێگەکەی لەکارخست.

لە تویتەکەدا هاتووە: "سوپاسی راپۆرتەکانتان دەکەین لەسەر یوتیوب، ئێمە لەئێستادا کاردەکەین بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشەیە، جارێکی دیکە زانیاریتان پێدەدەین، داوای لێبووردن دەکەین لەهەر کەموکووڕ و بێزاربوونێک".

جێی باسە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێگەی "یوتیوب" بەشێوەیەکی لەناکاو تووشی پەککەوتنی تەکنیکی بوویەوە.


دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.