Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 00:50

لە روسیا قوتابیه‌ک بە چەک 17 کەسی کوشت

ڤلادمیر پۆتن، نیگەرانیی خۆی لەبارەی رووداوەكە دەربڕی
کوردستان TV
100%


هێرشێكی چەكداری لە نیمچە دورگەی كرایمیا كوژران و برینداربوونی زیاتر لە 50 كەسی لێكەوتەوە و ڤلادمیر پۆتنی سەرۆكی روسیا هاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیان دەربڕی.

میدیاكانی روسیا لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە قوتابیه‌كی كۆلێژ نیمچە دورگەی كریمە بە چەكەوە چووەتە ناو بینای كۆلێژەكەی و كەوتووەتە تەقەكردن، لە ئاكامدا 18 كەس كوژراون و نزیكەی 50 كەسی دیكەش برینداربوون.

تیمی بەرپـرس لە لێكۆڵینەوەكان رایگەیاندوە، بەپـێی پـیاداچوونەوە بە ڤیدیۆی كامێراكانی چاودێری، قوتابیه‌كه‌ ئەمڕۆ بە تفەنگێكەوە چووەتە ناو بینای كۆلیژی پـۆلیتیكنك لە شاری كیرچی ڕۆژئاوای كریمە.

هەروەها دەڵێت، خوێندكارەكە پاشان دەرگای چەند پـۆلێكی كردووەتەوە و كەوتووەتە تەقەكردن و ئەو زیانە گیانیانەی داوە. دواتر چووەتە نهۆمی دووەمی كۆلێژەكە و لەوێ خۆی كوشتووە.

ڤلادمیر پۆتن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسر لە مۆسكۆ نیگەرانیی خۆی لەبارەی رووداوەكە دەربڕی و بە تاوان وەسفی كرد.

هەر بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە حكومەتی هەرێمی كریمیا سێ‌ رۆژماتەمینی گشتی راگەیاند. هەرێمی كریمیا پێشتر بەشێك بو لە ئۆكرانیا، بەڵام  لە ساڵی2014 وە لەلایەن روسیاوە داگیركراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.