Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:33

پۆڵ ئاڵنی دامه‌زرێنه‌ری مایکرۆسۆفت کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا
کوردستان TV
100%

یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی مایكرۆسۆفت، پۆڵ ئاڵن له‌ ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا له‌ شاری سیاتڵی ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد.

یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی مایكرۆسۆفت، پۆڵ ئاڵن له‌ ته‌مه‌نی ٦٥ ساڵیدا له‌ شاری سیاتڵی ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤه‌ڵكان بۆ وه‌به‌رهێنان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پۆڵ ئاڵن خاوه‌ندارێتیی ده‌كرد، هاتووه‌ : به‌خه‌مێكی قووڵه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پۆڵ ئاڵن بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی مایكرۆسۆفت، شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆژیا، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیه‌كامان، ژینگه‌پارێز، موزیكژه‌ن و پشتیوانییكاری هونه‌ر بووه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ ئاڵن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی لیمفه‌كانه‌وه‌، دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ شاری سیاتڵ كۆچی دواییكردووه‌.

پۆڵ ئاڵن له‌ ساڵی ١٩٧٥دا له‌گه‌ڵ بیڵ گه‌یتس مایكرۆسۆفتی دامه‌زراندووه‌ و دوای نه‌خۆش كه‌وتنی به‌ ماوه‌یه‌ك، كۆمپانیاكه‌ی جێهێشتووه‌.

 سه‌رچاوه‌/AA

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.