بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5،3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، ھه‌رێمی ئاچییه له دوورگه‌ی سومتره رۆژئاوای ئیندۆنێزیای ھه‌ژاند.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی، كه‌شوھه‌وا و جیوفیزیایی له ئیندۆنێزیا له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه به دووری 30ی كیلۆمه‌تر له ھه‌رێمی ئاچییه بووه.
ھه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه، كه بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 10 كیلۆمه‌تری زه‌وی روویداوه.
تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئیندۆنێزیا ھیچ زانیارییه‌كیان له باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، ھه‌روه‌ھا ھیچ ھۆشدارییه‌ك له باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی شه‌پۆله‌كانی تسونامیش رانه‌گه‌یاندراوه.
له 28ی مانگی رابردوو، دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7،5 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، شه‌پۆله‌كانی تسونامی به به‌رزی سێ مه‌تر، ھه‌ردوو شاری پاڵۆ و و دۆنگگاڵا له‌گه‌ڵ دوورگه‌ی سولاوێسی له ئێندۆنیزیا گرتبووه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.