Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:38

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی 4.2 پله‌ تورکیای هه‌ژاند

له‌ ناوه‌ند و گونده‌كاندا خوێندن بۆ رۆژێك كرایه‌ پشوو
کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی پاتنۆسی ئاگری، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.2 پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر روویدا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخی له‌ناكاو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 11:03 خووله‌ك له‌ شارۆچكه‌ی پاتنۆسی ئاگری روویداوه‌.

قایمقامی پاتنۆس، ئومید ئاڵتای، به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانی و ماڵی له‌ ناوه‌ندی شارۆچكه‌كه‌ و گونده‌كان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و، رایگه‌یاند: "وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێن، ئه‌مرۆ له‌ ناوه‌ند و گونده‌كاندا خوێندن بۆ رۆژێك كرایه‌ پشوو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.