Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 19:14

کتێبی(ڕۆشنبیری ژینگه‌یی له‌ ناوه‌نده‌کانی خوێندن دا) بڵاوکراییه‌وه‌

باس له‌ هۆشیاری ژینگه‌یی ده‌كرێ
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر به‌ وردی گه‌شتێك به‌نێو كتێبخانه‌كانی كوردیدا بكه‌ین ده‌بینین پڕیه‌تی له‌ سه‌رچاوه‌ی به‌سوود كه‌ خوێنه‌ران بتوانن له‌ نزیكه‌وه‌ سوودی لێ ببینن، به‌ڵام زۆر به‌ ڕاشكاوییه‌وه‌ ده‌ڵێین كتێبخانه‌ی كوردی ته‌نیا و ته‌نیا له‌ ڕووی كتێب و سه‌رچاوه‌ی ژینگه‌یی زۆر هه‌ژاره‌ و به‌ڵكو هیچ هه‌ولێكی واش له‌ ئارادا نیه‌ كه‌ خه‌مێك له‌و بواره‌ گرنگ و به‌رچاوه‌ بخورێت كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به‌ ژیان و گوزه‌ره‌انی هه‌موو تاكێكی نێو كۆمه‌ڵگه‌ هه‌یه‌.

 مامۆستا (ئاری ئاغۆك) له‌ ده‌ست پێشخه‌رییه‌كی بێ وێنه‌دا و له‌و ڕۆژانه‌دا كتێبێكی به‌نرخی سه‌باره‌ت به‌ ژینگه‌ی كوردستان به‌ ناونیشانی (ڕۆشنبیری ژینگه‌یی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دا) وه‌ك چاپی یه‌كه‌م خسته‌ به‌رده‌ست خوێنه‌ران و ژینگه‌ دۆستانه‌وه‌ به‌و كاره‌ش دڵی هه‌موو لایه‌كی خۆش كرد، نووسه‌ری كتێب وه‌ك مامۆستایه‌كی په‌روه‌ردكار و شاعیر و نووسه‌رێكی دیار و قاڵبووی بواره‌كه‌ له‌ پێشه‌كیدا مه‌به‌ست و ئامانجه‌كه‌ی بۆ له‌ چاپدانی ئه‌و كتێبه‌ خسته‌ ڕوو له‌ چه‌ند دێرێكدا نووسیوویه‌تی:

زۆر جار لێره‌ و له‌وێ باس له‌ هۆشیاری ژینگه‌یی ده‌كرێ، ڕاسته‌وخۆ گله‌یی له‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كرێ كه‌ تا ئێستا په‌روه‌رده‌یی ژینگه‌ییان نه‌كردۆته‌ سه‌رجه‌له‌ و هێشوو و مانشێتی ڕۆشنبیری ژیان و به‌ شێوه‌یه‌كی گرنگ و به‌رچاو بایه‌خیان پێ نه‌داوه‌، هه‌روه‌ها له‌و گۆشه‌ نیگایه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و ئاینی و نیشتمانی له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونمان وه‌ك به‌رپرسی ژینگه‌ و ته‌ندروستی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرتواناكانمان خسته‌گه‌ڕ و هه‌وڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانمان له‌ باخچه‌ی منداڵانه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد تا دوایین قۆناغ كه‌ قۆناغی ئاماده‌ییه‌ له‌ دوو تۆی ئه‌و كتێبه‌دا تیشكمان خستۆته‌ سه‌ر و زنجیره‌ وتاره‌كانی نێو ئه‌و كتێبه‌ گه‌واهیده‌رن بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنا بوون به‌ كردار و چالاكیه‌كان، به‌ڵێ ئه‌و كتێبه‌ 110 لاپه‌ڕه‌یه‌ كه‌ له‌ چاپخانه‌ی چوار چرا و به‌ تیراژی 3000 دانه‌ ڕۆشنایی بینیوه‌ و ڕۆژنامه‌نووسی دیاری كورد (مومتاز حه‌یده‌ری) هه‌ڵیسه‌نگاندوه‌ و مامۆستای ده‌روونناسی (یوسف محه‌مه‌د) پێشه‌كی بۆ نووسیوه‌ و مامۆستا (شاخه‌وان عه‌لی حه‌مه‌د) پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كردوه‌ و خاتوو (سه‌روین زیاد) هه‌ڵچنی بووه‌ و مامۆستا (عیسا بۆتانی) به‌رگه‌كه‌ی ڕازاندۆته‌وه‌ و كاكه‌ (هیوا) ی نه‌خشه‌سازیش جوانیه‌كی بێ وێنه‌ی به‌خشیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پووخت ده‌ربچێ و ببێته‌ جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك، جێی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ ناوه‌ڕۆكی كتێب بریتیه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ وتار و بابه‌تێمی ژینگه‌یی كه‌ به‌شێكیان پێشتر له‌ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ وتاری تازه‌ و تایبه‌تن به‌ په‌روه‌رده‌ و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی تا وه‌ك هه‌وڵێكی به‌رایی و به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌خشه‌ بۆ كێشراو و به‌ هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو لایه‌ك ڕۆشنبیری ژینگه‌یی بگاته‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و قوتابیان بتوانن سوودی لێ ببینن، ئه‌وه‌ی كه‌ زۆر به‌رچاویشه‌ و جێگای سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كه‌ وێنه‌كانی نێو كتێبه‌كه‌ هه‌ر هه‌موویان ڕه‌نگاو ڕه‌نگن، ئه‌وه‌شیان كارێكی هونه‌ری چاكه‌ بۆ ڕه‌ونه‌قداركردنی لاپه‌ڕه‌كانی، بۆیه‌ پڕ به‌ دڵ ده‌ستخۆشی له‌ مامۆستا ئاری و هاوكارانی ده‌كه‌ین كه‌ كاری جیدیان له‌ كتێبێكی یه‌كجار به‌ نرخ كردوه‌ به‌و ئومێده‌ی له‌و هه‌وڵانه‌یان به‌رده‌وام بن، چونكه‌ به‌ڕاستی كتێبخانه‌ی كوردی و خوێنه‌ری كوردیش پێویستی زۆریان پێی هه‌یه‌ كه‌ به‌ كاریگه‌رییه‌وه‌ بیخوێننه‌وه‌ و سوودی لێ وه‌ربگرن

سه‌رچاوه‌ / رۆژنامه‌ی هه‌ولێر

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.