له‌گه‌ڵ گۆڕینی وه‌رزی هاوین بۆ پایز ئه‌نفلۆنزا بڵاو ده‌بێته‌وه، پزیشكان چه‌ند ڕێنماییه‌كیان هه‌یه بۆ هاووڵاتیان تاوه‌ك له‌م وه‌رزه‌دا خۆیان بپارێزن.
1.ئه‌گه‌رچی هێشتا خه‌ڵكی هه‌ر له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد ڕاهاتوون، باشتر وایه له ئێسته به‌دواوه ئاوی زۆر سارد نه‌خۆنه‌وه و هه‌وڵبده‌ن ئاوی شله‌تێن بخۆنه‌وه.
2.شله‌مه‌نی زۆر بخۆره‌وه به‌تایبه‌ت شله‌مه‌نی گه‌رم وه‌كو شۆربا و چای ڕوون و شیر و كاكاو و قه‌نداخ و ...هتد، تاوه‌كو خڵته‌ی سه‌ر سنگ و هه‌وكردن نه‌هێڵێت.
3. هه‌موو گۆڕینی وه‌رزێك نه‌خۆشییه درمه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌رچاو ڕونیت هه‌بێت له خۆپاراستن لێیان و به‌دوای ئامۆژگارییه پزیشكییه‌كان بگه‌ڕێ.
4.له كاتی زۆر بوونی هه‌وكردنی قوڕگ و زۆر بوونی هه‌ڵامه‌ته‌كه‌دا، سه‌ردانی پسپۆری تایبه‌ت بكه تاوه‌كو ده‌رمانی پێویست و چاره‌سه‌ری وه‌ربگریت.
5. له‌كاتی بوونی كۆكه‌و پژمین دا كلینێكس به‌كار بهێنه، تاوه‌ك كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بپارێزیت له‌و نه‌خۆشییه درمه و ئه‌وان توش نه‌كه‌ی.
هه‌ڵامه‌ت به هه‌وكردنێكی كاتی هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆشاییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ڕێڕه‌وی لووت توشی هه‌وكردن ده‌كات و ئه‌ستورده‌بێت. ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر ده‌رچوونی ئه‌و لینجه مادده‌یه‌ی كه دروستی ده‌كه‌ن.
له هه‌وكردنی كاتی بۆشاییه‌كان، هه‌ناسه‌دان به لووت گران ده‌بێت. ده‌وردوبه‌ری چاوه‌كان و ڕووخسار ئه‌ستورده‌بن، له‌وانه‌یه تۆ ئازاری ده‌م و چاو و كه‌له‌ی سه‌رت هه‌بێت (ده‌م و چاو و كه‌له‌ی سه‌ر وه‌ك لێدانی دڵی لێده‌دات).
زۆربه‌ی جار هه‌وكردنی كاتی بۆشاییه هه‌وایه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵامه‌ته‌وه ده‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت هۆكاره‌كه‌ی به‌كتریا، كه‌ڕوو یاخود هه‌ستیاری بێت (حساسیه). چاره‌سه‌ریشی ده‌وه‌ستێته سه‌ر هۆكاری تووشبوونی. له زۆربه‌ری باره‌كان چاره‌سه‌ری له ماڵه‌وه به‌سه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌وكردنی بۆشاییه هه‌واییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاڵۆزی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌وكردنی بۆشاییه هه‌واییه‌كان له هه‌شت هه‌فته زیاتری خایاند ئه‌وا به هه‌وكردنی درێژخایه‌نی داده‌ندرێت.
نیشانه‌كانی هه‌ڵامه‌ت :
*ده‌رچوونی كێم و شله له لووت، یاخود چوونه خواره‌وه له پشته‌وه‌ی زمان بۆ ناو گه‌روو.
*گیرانی ڕێڕه‌وی لووت.
*ئازار و ئه‌ستوربوون له ده‌وردی ده‌م و چاو و نێوچه‌وان.
*ئازار له ددانه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چه‌نگه.
*كه‌م بوونه‌وه‌ی هه‌ستی بۆنكردن.
*كۆخه
هه‌ندێك جار هه‌ڵامه‌ت ده‌بێته هۆی:
*ئازار له گوێیه‌كان.
*ئازار له گه‌روو.
*شه‌كه‌تی.
*تا، و هێلنج.
كه‌ی سه‌ردانی پزیشك بكرێت؟
ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو؛ باش نه‌بوون دوای جه‌ند ڕۆژێك، پله‌ی گه‌رمی به‌رزتر له 38.1 سلس، یاخود ئه‌گه‌ر مێژووی زۆر تووشبوون به هه‌وكردنی بۆشایه‌كانت هه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ت هه‌بوو ئه‌وا كت و پڕ سه‌ردانی پزشك بكه؛
*ئازار یاخود ئه‌ستووربوون له‌ده‌وروبه‌ری چاوه‌كان.
*ئه‌ستووربوونی نێوچه‌وان.
*گێژبوون.
*خێل بوون.
*ڕه‌قبوونی مل.
*ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.
هۆیه‌كانی تووشبوون؛
تووشبوون به ڤایرۆس، زۆربه‌ی جاره‌كان هۆیه‌كه‌ی هه‌ڵامه‌ته.
تووشبوون به به‌كتریا.
تووشبوون به كه‌ڕوو.
هه‌ندێك باری تایبه‌ت به لووت مه‌ترسی تووشبوون زیاد ده‌كه‌ن، وه‌ك خواری دیواری لووت، یاخود هه‌بوونی گرێ له‌ناو بۆشایی لووت..هتد.
سه‌رچاوه: هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.