Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:25

له‌ تورکیا سەرکردەکانی  ڕووساو فەرەنساو ئەڵمانیاو تورکیا کۆده‌بنه‌وه‌

گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سووریاوە دەکرێت
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی، هەریەک لە ڕووسا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و تورکیا بڵاو کردەوە.

ئیبراهیم كاڵن، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ڕۆژی 27ی ئەم مانگە هەریەک لە فلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا و رەجەب ئەردۆگان، سەرۆکی کۆماری تورکیا لە ئیستەنبوڵ كۆبوونەوەی چوار قۆڵی ئەنجام دەدەن.


گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕاشی گەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سووریاوە دەکرێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.