ته‌له‌ڤزیۆنی حكومه‌تیی سعوودیه شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند كه دوای ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئه‌م وڵاته، ده‌ركه‌وتووه مه‌رگی ئه‌و به‌هۆی لێدانی جه‌سته‌ییه‌وه له‌ناو بینای قۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له توركیا روویداوه.
هه‌ر له‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه دوو له كه‌سانی نزیكی محمه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی وڵاته‌كه و 18 هاوڵاتیی دیكه‌ش له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ستگیر كراون.
دوای دوو هه‌فته له حاشا كردن و به‌درۆ خستنه‌وه، دواجار به له‌به‌رچاو گرتنی به‌ڵگه و زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كان، حكومه‌تی سعوودیه دانی به‌وه‌دا هێنا كه ئه‌م رۆژنامه‌نووسه له قۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له توركیا كوژراوه.
ته‌له‌ڤزیۆنیی فه‌رمی حكومه‌تی وڵاته‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د عه‌سیری به‌رپرسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها سعوود قه‌حتان راوێژكاری تایبه‌تیی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان به‌م هۆیه‌وه له‌سه‌ركار لادراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له‌سه‌ر زاری سێ سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه نووسیویه‌تیی به‌رپرسانی سعوودیه به‌نیازن چیرۆكی رووداوه‌كه به‌جۆرێك دابڕێژنه‌وه كه گوایه ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د عهسیڕیی به‌بێ ئاگاداریی به‌رپرسانی پله باڵای ئه‌م وڵاته فه‌رمانیداوه به كوشتنی جه‌مال خاشقچی.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.