Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:40

هونه‌رمه‌ندێکی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

له‌ ته‌مه‌نی ۵۸ ساڵیدا
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد، ئیسماییل پاكزاد ناسراو به‌ سمكۆ خه‌ڵكی شاری مه‌ھاباد له‌ ته‌مه‌نی ۵۸ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سمكۆ، ساڵی ۱۹٦۰ی زایینی له‌ گوندی "نۆبار"ـی شاری بۆكان له‌دایك بووه‌. له‌ ساڵی ۱۹۷٦ی زایینی له‌ ماڵی گه‌نجانی شاری مه‌ھاباد ده‌ستی به‌ فێربوونی كاری ھونه‌ری شێوه‌كاریی كردووه‌ و له‌ ساڵی ۱۹۷۸ی زایینی له‌ پێشبڕكێیه‌كی ھونه‌ری شێوه‌كاریی سه‌رتاسه‌ریی ئێراندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست ھێناوه‌ و میداڵی زێڕی ئه‌و پێشبڕكێیه‌ی پێ به‌خشراوه‌.

مامۆستا سمكۆ به‌شداریی زیاتر له‌ بیست پیشانگه‌ی تایبه‌ت و گشتیی ڕۆژھه‌ڵات و باشووری كوردستانی كردووه‌ و ھونه‌ره‌كه‌ی خستووه‌ته‌ به‌ر دیدی بینه‌ران و ھونه‌ردۆستانی كورد، دواجاریش له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی "ئه‌منه‌ سووره‌كه‌" له‌ شاری سلێمانیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ھونه‌رمه‌ند خاتوو سارا ته‌ڵایی له‌ پیشانگه‌یه‌كی تایبه‌تدا ٥٢ به‌رھه‌می شێوه‌كاریی خۆی نمایش كرد.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.