واشنتن هۆشداریی ده‌دات به حكومه‌ته‌كانی ئێران و رووسیا و چین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌وان خه‌ریكن ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن له كاروباری هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا و جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشگیریی له‌مكاره‌ی ئه‌وان ده‌بێته كاری له‌پێشینه‌یان.
رۆژی رابردوو چوار سه‌نته‌ری زانیاریی و یاسایی سه‌ر به حكومه‌تی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند كه ئه‌م سێ وڵاته له رێگه‌ی كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن ئاژاوه بنێنه‌وه و هه‌روه‌ها زانیاریی نادرووست سه‌باره‌ت به كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر كه‌ناڵه ئینگلیزیی زمانه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م به‌یاننامه هاوبه‌شه كه له‌لایه‌ن ئۆفیسی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای زانیاریی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زاره‌تی داد و ئۆفیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر پڕۆسه‌ی دیوكراسیی خۆمان ده‌زانین، هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه و پێشگیریی له‌م ده‌ستوه‌ردانه كاری هه‌ره له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌بێت.
شایه‌نی باسه كه هه‌ڵبژاردن بۆ خولی داهاتووی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بڕیاره 6ـی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.