Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:03

بۆچی که‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌کانی جیهان ئایفۆن به‌کارده‌هێنن

هاککردنی ئەم سیستەمە زۆر قورسترە لە سیستەمی ئەندرۆید
کوردستان TV
100%


 ئایفۆن یەکێکە لە مۆبایلە بەناوبانگەکان لە نێو جیهاندا ، به‌ هۆی بوونی چه‌ند شتێكی ناوازه‌ له‌م مۆبایله‌ زۆربەی کەسایەتیە بەناوبانگەکان لە جیهاندا بەکاری دەهێنن .

 سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس:ئەم سیستەمە بەوە جیادەکرێتەوە لە سیستەمەکانی تر کە روکارێکی جوان و ناوازەی هەیە و هاککردنی ئەم سیستەمە زۆر قورسترە لە سیستەمی ئەندرۆید و ئەگەری توشبوونی بە ڤایرۆس زۆر کەمترە،وە کەمترین رێژەی هەڵەی تێدا بەدی دەکرێت بە بەراورد لەگەڵ سیستەمەکانی دیکە .

هه‌روه‌ها شێوازی دیزاینی مۆبایلەکە ئێجگار ناوازەو کەشخەی تێدا بە دی دەکرێت لە رووی تەنکی و کێش و ڕەنگ تایبەتمەندی بەرز:وەک ئاشکرایە مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بە تایبەتمەندی بەرز و ناوازە ناسراوە لەڕووی خێرای ڕام و جوانی کامێرا و بیرگەی ناوەکی و چه‌ند شتێكی دیكه‌ .

هۆكارێكی دیكه‌ی كه‌ خه‌لك زیاتر ئه‌م مۆبایله‌ به‌كارده‌هێنن نەبونی دەرچەی میمۆریه‌ کە تا رادەیەکی زۆر دەتپارێزێت لە توشبوون بە ڤایرۆس و فایلی سیخوڕی و هاک ڕیگە نەدان بە دابەزاندنی ئەپلیکەیشن لە رێگەی وێبسایتە دەرەکیەکان .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.