دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رووسیا پابه‌ند نه‌بووه به رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رهه‌م نه‌هێنانی موشه‌كی كورتهاوێژ، ئه‌ویش به ناچاریی واشنتن له‌م رێككه‌وتنه ده‌كشێنێته‌وه كه ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ مۆسكۆ واژۆی كردبوو.
ئه‌م رێككه‌وتنه كه له سه‌رده‌می رۆناڵد رێیگان و میخاییل گۆرباچۆڤ واژۆكرا، هه‌ردوو وڵات پابه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی كه موشه‌كی مامناوه‌ند هاوێژ و كورتهاوێژ به‌رهه‌م نه‌هێنن و ئه‌مریكاش چه‌ندین ساڵه رووسیا به پێشێل كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه تۆمه‌تبار ده‌كات و له به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ ره‌تی ده‌كاته‌وه كه موشه‌كی له‌مجۆره‌ی به‌رهه‌م هێنابێت.
ترامپ ده‌ڵێت رووسیا به تاقیكردنه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی موشه‌ك ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ی پێشێل كردووه.
ئه‌م په‌یماننامه‌یه به‌رهه‌مهێنان و تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی كورتاهاوێژ له نێوان 500 كیلۆمه‌تر هه‌تا موشه‌كی مامناوه‌ند هاوێژی 5500 كیلۆمه‌تریی قه‌ده‌غه ده‌كات.
باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئه‌مریكا چه‌ندینجار ناڕه‌زایه‌تیی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ی رووسیا ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام ئه‌وسا هاوپه‌یمانه ئه‌وڕوپییه‌كانی ئه‌وان پێداگرییان كردبوو له په‌یماننامه‌كه ده‌رنه‌چێت نه‌وه‌ك به‌م هۆیه‌وه ئاگری جه‌نگێك هه‌ڵگیرسێت.
ترامپ رۆژی شه‌ممه له‌مباره‌یه‌وه وتی: ئه‌مریكا رێگه به رووسیا نادات به ئاره‌زووی خۆی چه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه ئێمه خۆمان تا ئه‌و راده‌یه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ین.
له به‌رامبه‌ریشدا رووسیا رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا ئه‌م بڕیاره به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به جیهانێكی تاك جه‌مسه‌ریی جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌ویش جیهانێك كه ئه‌مریكا ته‌نیا جه‌مسه‌ر و زلهێزه تیایدا.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.