به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تی سعوودیه سه‌باره‌ت به مه‌رگی جه‌مال خاشقچی له‌ناو بینای قۆنسوڵخانه‌ی سعوودییه له ئه‌نقه‌ڕه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی گوماناویی ترامپ و رێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
سه‌باره‌ت به‌م روونكردنه‌وه‌یه دۆناڵد ترامپ و رێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی به كۆده‌نگیی وتوویانه ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه به‌گوێره‌ی پێویست و یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه و ئه‌وان خوازیاری وه‌ڵامی تێروته‌سه‌لن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سعوودیه.
دۆناڵد ترامپ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند پێویستیی به زانیاریی زیاتره سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی كوژرانی خاشقچیی و به‌نیازیشه به‌مزووانه له‌مباره‌یه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه بكات.
هه‌روه‌ها ژان ئیۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا وێڕای ئیدانه‌كردنی كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه، به‌یاننامه‌كه‌ی سعوودیه‌ی به یه‌كه‌م هه‌نگاو وه‌سفكرد و هاوكاتیش وتی پرسیاری زۆر هه‌یه وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه و خوازیارین لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌مباره‌یه‌وه بكرێت.
جیا له‌مانه ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیاش له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا رایگه‌یاندووه كه روونكردنه‌وه‌كانی سعوودییه به گوێره‌ی پێویست نین و وڵاته‌كه‌ی خوازیاره روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سعوودیه بخڕیته‌ڕوو.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.