Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:17

ئەردۆغان: سبه‌ى سێشەممە باسی رووداوی خاشقچی دەکەم

ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه‌
کوردستان TV
100%

سەرکكۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند: "روونکردنەوەکانم لەمبارەیەوە، ئینشائەڵڵا لە کۆبوونەوەی گرووپەکەمان لە رۆژی سێشەممەی داھاتوو بڵاودەکەمەوە".

ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی ھێڵی دووەمی میترۆی ئوسکودار-ئەکماکۆی-سەنجاکتەپە گوتارێکی پێشکەش کرد. 

سەرکۆماری تورکیا لەبارەی درێژی رێڕەوی ئاسنینی تورکیا گوتی: "لەگەڵ ئەو پڕۆژانەی کە بەردەوامن، لە ئێستادا درێژی سیستەمی رێڕەوی ئاسنین لە ساڵی ٢٠١٩ دەگاتە ٣٥٥ کیلۆمەتر، لەگەڵ پڕۆژە نوێیەکانیش بڕیارمانداوە بیگەیەنینە سەرووی ھەزار کیلۆمەتر". 

ئەردۆغان باسی لە چارەسەرکردنی کێشەی ھاتوچۆ لە ئیستانبوڵ کرد و گوتی: "تا چارەسەرکردنی کێشەی ھاتوچۆ و کێشەکانی دیکەی ئیستانبوڵ ئێمە راناوەستین و پشوو نادەین".

ئەردۆگان گوتیشی: "ئەوانەی دەیانەوێت جیاکاری لەم وڵاتەدا بکەن ئەوا بە ئاراستەیەکی خراپ دەڕۆن و باجی ئەمەشیان لەم وڵاتە بە قورسی داوەتەوە، تکایە کەس ھەوڵی پارچەکردنی ئێمە نەدات".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان راشیگەیاند: "دەوڵەت لەو تاوانانە دەبورێت کە لە بەرامبەر دەوڵەت ئەنجام دەدرێن، ئەمە شتێکی دیکەیە، بەڵام دەوڵەت دەسەڵاتی لێبووردنی ئەو تاوانانەی نییە کە بەرامبەر کەسێک ئەنجام دەدرێن".

ئەردۆغان ئاشکراشی کرد کە ھەنگاو بە ھەنگاو ئیستانبوڵ لە ئامانجی بە ناوەندکردنی جیھانی نزیک دەکەنەوە. راشیگەیاند کە لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەخانەی نوێ بە شێوەیەکی فەرمی دەکرێتەوە.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی گوتی: "روونکردنەوەکانم لەمبارەیەوە، ئینشائەڵڵا لە کۆبوونەوەی گرووپەکەمان لە رۆژی سێشەممەی داھاتوو بڵاودەکەمەوە". 


سه‌رچاوه‌ - AA

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.