فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتێك ئۆتَومبێلێك به‌هۆی تیژرۆییه‌وه له‌شه‌قام ده‌رده‌چێت به‌دووری نزیك له100مه‌تر له‌شه‌قامه‌كه ئینجا ده‌وه‌ستێت ، ئه‌وه‌مانای ئه‌وه‌یه كه‌خێراییه‌كه‌ی نزیك بووه له‌فرین نه‌ك لێخوڕین
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ركوك له‌نزیك گوندی هه‌مزه كۆر ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت كه‌گه‌نجێك لێیده‌خوڕی دووسه‌رنشینیشی له‌گه‌ڵ بوو به‌هۆی تیژرۆییه‌وه كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا ، له‌شه‌قام ده‌رچوو له‌دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌شه‌قامه‌كه به‌نزیكه‌ی 100مه‌تر ئینجا وه‌ستا پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌قله‌یه‌كی لێدا
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه شۆفێر‌و دووسه‌رنشینه‌كه به‌سه‌ختی زامداربوون زیانێكی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه‌وت
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر تكاده‌كا و ڕایده‌گه‌ێنێت خۆتان به‌دووربگرن له‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی كه پێیان ده‌لێن سپۆرت یان گه‌نجانه چونكه ئه‌مجۆره ئۆتۆمبێلانه یارمه‌تیده‌رن بۆسه‌ركێشی وتیژرۆیی كردن ، ده‌بێت هه‌موو دایك وباوكیك ئه‌وه بزانێت كه‌ئه‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مجۆره ئۆتۆمبیڵه بۆكوڕه‌كه‌یان ده‌كڕن ده‌بێت ڕۆژێكیش خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆبینینی ئه‌مجۆره دیمه‌نانه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.