Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 04:01

به‌ هه‌زاران کۆچبه‌ر له‌ رێگه‌ی مه‌کسیکه‌وه‌ به‌ پێ ده‌ڕۆن به‌ره‌و ئه‌مریکا

به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی ئاسووده‌تر
به‌ هه‌زاران كۆچبه‌ر له‌ رێگه‌ی مه‌كسیكه‌وه‌ به‌ پێ ده‌ڕۆن به‌ره‌و ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ر خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ ناوچه‌ی باشووری مه‌كسیك و به‌نیازن له‌وێوه‌ خۆیان بگه‌یه‌نن به‌ ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی ئاسووده‌تر.

به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ سنووری مه‌كسیك و تا ئێستا دیار نییه‌ كه‌ ئایا ئه‌وان به‌تازه‌یی گه‌یشتوونه‌ته‌ سنووری ئه‌م وڵاته‌ یان ماوه‌یه‌كه‌ له‌وێن و له‌ناكاو بڕیاریانداوه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌م رێپێوانه‌ مه‌زن و درێژ مه‌ودایه‌.

حكومه‌تی مه‌كسیك داوای له‌ په‌نابه‌رانه‌ كردبوو كه‌ به‌ فه‌رمیی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن تا رێگه‌یان پێبدرێت بڕۆنه‌ ناو خاكی ئه‌م وڵاته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ناو مه‌كسیكن و تا سنووری ئه‌مریكا 3800 كیلۆمه‌تر مه‌ودایان ماوه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه‌ كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا 6 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ وڵاتانی هیندۆڕاس و ئێڵسالڤادۆر و گواتمالا گه‌یشتنه‌ سنووره‌كانی مه‌كسیك و حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌ پشت ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان رایگرتن، كه‌ دواجار به‌شێكیان له‌ رووباره‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ خۆیان به‌ مه‌له‌وانیی په‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وبه‌ری سنوور و ناو خاكی مه‌كسیك، یانیش به‌ به‌له‌م ئه‌مكاره‌یان كرد.

هاووڵاتییانی ئه‌م سێ وڵاته‌ له‌ده‌ست هه‌ژاریی و تاوانكاریی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ناو وڵاته‌كه‌یان راده‌كه‌ن و به‌دوای ژیانێكی باشتره‌وه‌ن له‌ ئه‌مریكا. هه‌رچه‌نده‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا فه‌رمانیكردووه‌ تا ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ ته‌واویی به‌ڕووی كۆچبه‌ران دابخرێت، به‌ڵام ئه‌م ژماره‌ زۆر بڕیاری خۆیانداوه‌ تا به‌پێ به‌ره‌و سنووره‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕۆن.

 

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.