به‌پێى هه‌واڵێكى واشنتۆن پوست، دوێنى یه‌كشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، ئه‌نجامى ڕاپرسیكه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكراوه‌ته‌وه و له ژێر مانشێتى " ئه‌و پارته‌ى كه ڕیفراندومى ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه له هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستانى عێراق ".
واشنتۆن پۆست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانیان بڵاوكردووته‌وه و به پێى زانیارییه‌كانى ئه‌و رۆژنامه‌یه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به پله‌ى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتووه و 45 كورسى به‌ده‌ست هێناوه واته 12 كورسى له كوى گشتى دوو حزبى براوه‌ى دووهه‌م و سێهه‌م زیاتره و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام درا بۆ په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان كه كۆى گشتى 111 كورسى و دابه‌شى كاندیدانى پارته‌كانى كوردستان ده‌كرێت.
له هه‌واڵه‌كدا هاتووه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و لایه‌نگرانى ڕاپرسی سه‌ربه‌خۆیان ئه‌نجام دا و تیایدا سه‌ركوتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌ڵام كاردانه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق ئه‌نجامى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه به جه‌نگ و‌ڵامى كوردوستانییه‌كانى دایه‌وه و شارى كه‌ركوكى ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌وت، كۆنترۆڵكرده‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌ییه‌كى دیكه.
هاوكات له هه‌واڵه‌كه هاتووه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له پله‌ى دووهه‌م دایه 21 كورسى به‌ده‌ست هێناوه و بزوتنه‌وه‌ى گوڕانیش به پله‌ى سێهه‌م بوون به خاوه‌نى 12 كورسی، هه‌روه‌ها فاخر محه‌مه‌د ئه‌ندامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان وتى دواى مردنى سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌وشیروان موسته‌فا له ئایارى ساڵى 2017، لایه‌نگرانى بزوتنه‌وه‌كه‌مان كه‌مى كردوته‌وه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.