سه‌ردار عه‌بدوڵڵا هه‌ڵسوڕاوی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامی پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌میانى به‌شداری كردنى له‌به‌رنامه‌ى له‌كوردستانه‌وه ، له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێستای كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند ، ئێستا له‌قۆناخێك داین پێویستمان به‌یه‌ك ڕیزى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌رووی به‌غدا ببینه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ركوك بگه‌ڕێنینه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان به‌هێز بكه‌ین له‌وناوچه كوردستانیانه‌ى دابڕاون و چاوه‌ڕوانى هێنانه‌وه‌ین بۆ سه‌ر كوردستان
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا ڕاشیگه‌یاند پێویستمان به‌وه هه‌یه یه‌ك ڕیز و یه‌ك تیم بین به‌ر له‌وه‌ى عێراق به‌هێز ببێته‌وه ، به‌هێز نه‌بین و یه‌ك تیم نه‌بین ئه‌وا ناتوانین ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لی كورد به‌ده‌ست بهێنین
ڕاشیگه‌یاند ده‌وله‌تى عێراق له‌و چوار ساڵه به‌هێز بێته‌وه ئه‌و كارته به‌هێزه نابین به‌رامبه‌ر به‌غدا بوه‌ستین و مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كورد به‌ده‌ست بهێنین و كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ باوه‌شى كوردستان و داكۆكی له‌بودجه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.