به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، پیته‌ر ئه‌لتمایه وه‌زیرى دارایى ئه‌ڵمانیا له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ (ز د ف) ته‌له‌فزیونى ناوخۆى ئه‌ڵمانیا، هانی ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌دات تا ڕێ‌و شوێنى هه‌نگاوه‌كانى به‌رلین بكه‌ون و هه‌نارده‌ى چه‌ك بۆ وڵاتى سعوودیه رابگرن، تا ئه‌و كاته‌ى دۆسیه‌ى كوشتنى جه‌مال خاشقچى یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
ئه‌لتمایه وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا پێیوایه، روونكردنه‌وه‌كانى ریاز له‌باره‌ى كوشتنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه قایلكه‌ر نه‌بووه و بۆیه حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى هه‌نارده‌ى چه‌ك بۆ سعوودیه راده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ى ده‌زانرێت چى روویداوه هه‌روه‌ها به‌رلین داوا له ئه‌ندامانى دیكه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كات هه‌مان ڕێ‌و شوێنى ئه‌ڵمانیا بگرنه ده‌ست.
هاوكات ئه‌و داواكارییه‌ى پیته‌ر ئه‌لتمایه دواى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌نجیلا میركل راوێژكارى ئه‌ڵمانیا دێت كه دوێنى یه‌كشه‌ممه 21ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، له‌به‌ر گومانى مردنى جه‌مال خاشقچى به‌رلین ناردنى چه‌ك بۆ ریاز راده‌گرێت.
عادل ئه‌ل جوبه‌یر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه سه‌ره‌خۆشى له خێزانى خاشقچى كرد و مردنه‌كه‌ى به "هه‌ڵه‌یه‌كى ترسناك" ناوبرد هه‌روه‌ها به خێزانى نووسه‌ره كوژراوه‌كه‌ى راگه‌یاندبوو كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى سعوودیه ئاگادارى رووداوه‌كه نه‌بووه.
جێى ئاماژه‌یه سعوودیه دواى وڵاتى جه‌زائیر دێت له گه‌وره كڕیارى چه‌كى ئه‌ڵمانی و له‌م ساڵه‌دا وڵاتى ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ك به به‌هاى 462 ملیۆن دۆلار به ریاز ده‌ربڕیووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.