پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارى پاراستنى ژینگە و تەندروستى هاووڵاتییان شەش پاڵاوگەی سوتەمەنی نایاسایی ڕووبەڕووى دادگا دەکرێنەوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ئاشكرایكرد؛ به‌هۆكاری پاراستنی ژینگه‌و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، شه‌ش پاڵاوگه‌ی سوته‌مه‌نی روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌كرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوه مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی تانجه‌رۆ، له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنیندا بۆ پاراستنی ژینگه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا توانیویانه شه‌ش پاڵاوگه‌ی سوته‌مه‌نی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاریان كردوه روبه‌ڕوی دادگا بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌ش پاڵاوگه‌یه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوته‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش برد زۆرن ئه‌و كارگانه‌ی به‌بێ هیچ رێنمایی و فلته‌رێك ده‌بنه هۆكار بۆ پیسبونی ژینگه‌و زیان به ته‌ندروستی هاوڵاتیان و زینده‌وه‌ران ده‌گه‌یه‌نن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.