Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 05:24

به‌هۆى ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ – سۆران 4 که‌س بوونه‌ قوربانى

ئۆتۆمبێلێک سووتا و هاووڵاتییەکییش گیانی لەدەستداو سێ كه‌سى تریش برینداربوون
کوردستان TV
100%

 
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى شارۆچكه‌ى سۆران، رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ – سۆران، ئۆتۆمبێلێک سووتا و هاووڵاتییەکییش گیانی لەدەستداو سێ كه‌سى تریش برینداربوون.

کاتژمێر 6:00ى ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ لەسەر ڕێگای نێوان گەلی علی بەگ و سۆران، ئۆتۆمبیلێکی جۆری (BMW) بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕاو لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی سووتاو یەکێک لە سەرنشینەکانی بەناوی (س، م، ر) گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکەش برینداربوون.

دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کراون و به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌ك باری تەندروستییان جێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.