به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕیDWڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم و لیمۆ پێش نان خواردن، كۆمه‌ڵێك سوود به جه‌سته ده‌به‌خشێت له دیارترینیان باشكردنی كاری كۆئه‌ندامی هه‌رسه.
ده‌توانن ڕۆژانه دووجار ئاوی گه‌رم و لیمۆ بخۆنه‌وه، جارێك پێش نانی به‌یانی و جارێك له ئێواراندا.
سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم و لیمۆ پێش نانی به‌یانی:
- ئاوی گه‌رم و لیمۆ كرداری هه‌رس كردن ڕێكده‌خات، و كاری گه‌ده و ئه‌ندامه‌كانی هه‌ناو باشتر ده‌كات، و جگه‌ر پاك ده‌كاته‌وه.
- لیمۆ بڕێكی زۆر له ڤیتامین C تێدایه كه سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
- ئاو و لیمۆ بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمیان تێدایه كه په‌ستانی خوێن ڕێكده‌خه‌ن.
- مێشك ده‌حه‌وێنێته‌وه و خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه.
- لیمۆ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ڕۆماتیزم و هه‌وكردنی جومگه‌كان ده‌دات.
- خواردنی ئاوی گه‌رم و لیمۆ پێش نانی به‌یانی گه‌ده پاك ده‌كاته‌وه له به‌كتریا و ژه‌هره‌كان.
- كاری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه باشتر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ئه‌و كه‌سانه‌دا كه نه‌خۆشی ڕه‌بوویان هه‌یه.
- ئاوی گه‌رم و لیمۆ وه‌ك چارهسهێكه بۆ تووشبووان به ئه‌نفله‌وه‌نزا
سه‌رچاوه/ دكتۆر ئۆنڵاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.