نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (میری)، ئاماژەی بە سەردانێکی خۆی بۆ پارێزگای بەسرە لە ساڵی ٢٠١٠ کرد و رایگەیاند: پارێزگاری بەسرە ئەوکات پێی گوتووە، نزیکەی دوو ملیار دۆلاری داهاتی پترۆدۆلاریان هەیە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی حزبەکان و پشک پشکێنە، ناتوانێ پارەکە بۆ ئاوەدانی شارەکەی خەرج بکات.
نەوزاد هادی گوتی بەهۆی زۆرینەی سیاسی لە ئیدارەی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک، توانراوە پارەی بەردەست و بودجە لە خزمەتی خەڵک و بۆ ئاوەدانی پارێزگاکان، خەرج بکرێت و هیچ بەربەستێکی سیاسی نەبووە.
پارێزگاری هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی سیاسیی هه‌بووه، له هه‌ولێر، دهۆك و سلێمانیش، دواتر سلێمانی هاوكێشه‌كه گۆڕا، باشتر گه‌شه‌یان كردووه، هه‌رچی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، به‌هۆی ته‌وافوق بووه و پۆسته‌كان به‌سه‌ر حزبه‌كان دابه‌شكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ساڵی 2010 كاتێك سه‌ردانی پارێزگای به‌سره‌یان كردووه، پارێزگاری به‌سره پێی راگه‌یاندوون، نزیكه‌ی 2 ملیار دۆلاریان ته‌نها له پترۆدۆلار له بانك هه‌بووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه یه‌ك دۆلاریش خه‌رج بكه‌ن، له‌كاتێكدا خزمه‌تگوزاریی له پارێزگاكه‌دا نه‌بوو.
نه‌وزاد هادی ئاشكراشی كرد، پارێزگاری ئه‌و كاتی به‌سره هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه به‌هۆی ناكۆكی نێوان حزبه‌كان، كه هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌و كاته له به‌سره پۆستێكی به‌ركه‌وتووه، نه‌توانراوه پرۆژه‌كان جێبه‌جێ بكرێن.
دیداری مێری، به سپۆنسه‌ریی میدیایی كوردستان 24، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 23ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2018 له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.