Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:30

بێکه‌س دیوانێکی شیعری بڵاوده‌کاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری خه‌ڵاتده‌كرێن
کوردستان TV
100%


سبه‌ی ئێواره‌  24/10/2018 ، كاتژمێر 4 ی دوای نیوه‌رۆ له‌ هۆتێلی شیراتۆن له‌ هه‌ولێر ، شاعیری كورد " بێكه‌س حه‌مه‌ قادر"  له‌ رێوره‌سمێكدا دوایین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی  كه‌ بریتییه‌ له‌ دیوانێكی شیعری له‌ ژێر ناوی " كه‌ مردم له‌ دڵی ژنێكدا ده‌مدۆزنه‌وه‌ " ده‌خاته‌ كتێبخانه‌كانی كوردستان و به‌ردیدی ئه‌ده‌ب دۆستانی كورد .

كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی QNET بۆبڵاوكردنه‌وه‌ و ناساندنی ئه‌م كتێبه‌ ، هه‌روه‌ها بۆ رێزگرتن له‌ وشه‌ ئه‌ركی سازدانی  ئه‌م ئیواره‌ كۆره‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ ، هه‌ر له‌م رێوره‌سمی ناساندنی ئه‌م كتێبه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری خه‌ڵاتده‌كرێن ، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوو بكات  به‌ خۆشحالییه‌وه‌ ده‌توانێت له‌ رێوره‌سمه‌كه‌ ئاماده‌ بێت .

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.